بۆماوەى یەک رۆژ
شۆفێران ئاگاداربن؛ رێگاى دەروازەى سۆران دادەخرێت
964+
وریا فەتاح
ئیدارەى سەبەخۆى سۆران، هاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە لە سبەینێوە رێگاى سەرەکى دەروازەى شارى سۆران دادەخرێت.
داخستنى رێگاکە، سبەینێ 26.4.2025 کاتژمێر 8:00ـى بەیانى دەستپێدەکات و تا رۆژى یەکشەممە، ناکرێتەوە.
بەپێى راگەیەنراوى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران کراوە، دەتوانن رێگای بێخاڵ بەکاربێنن بۆ هاتوچۆی نێوان سۆران_هەولێر، هەروەها هاتوچۆی نێوان (سۆران_مێرگەسۆر) و بە
پێچەوانەوە رێگای هاودیان بەکاربێنن.