سبەی وادەکەیە

هاتوچۆی هەولێر تەنیا سێ مۆدێلی ماتۆڕسکیل تۆمار دەکات

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

سبەی شەممە 26.4.2025 وەکو دوا مۆڵەت دراوە بە خاوەن ماتۆڕسکیلەکان و دوکاندارەکان بۆ ئەوەی بە فەڕمی مانتۆڕسکیلەکانیان تۆمار بکەن لە هاتوچۆی هەولێر.

لەبەرامبەردا خاوەن ماتۆڕسکیلەکان دەڵێن، ئەو ماتۆڕسکیلانە مۆدێلیان خوار 2023 یە تا 2012، بە هیچ جۆرێک ژمارەیان پێنادرێت و نازانین چی بکەین.

کارمەند خەسرۆ، شۆفێری ماتۆڕسکیلە بە 964ی وت، ئەو ماتۆڕسکیلانەی مۆدێلیان نزمە ژمارەیان پێنادرێت بەهۆی کۆنییانەوە، سەرەڕای گرانی ماتۆڕسکیلەکانیش چاوەڕێی بڕیار دەکەین، لە کاتێکدا ئەگەر بە دەستمانەوە بگیرێت دەیبەن بۆ کارگەی شیش و ناماندەنەوە.

ماتۆڕسکیلەکەی کارمەند نرخی دوو هەزار و 500 دۆلارە بەڵام خوار مۆدێلە، ئەو باسی لەوەکرد، ئەوان رۆشتوون و داوایان کردووە بەڵام، دەڵێن مۆدێلی ئێوە ژمارەی پێنادرێت، دەبێت مۆدێل نوێ بێت، ئێستا ئەو ماتۆڕەکەی لە ماڵەوە داناوە و ناتوانێت بیهێنێتە دەرەوە.

کاکە سوور، دوکاندارە ئەو بە 964ی وت، بەشێک لەو مانتۆڕسکیلانە راستە بەشێوازێکی یاسایی هاتوونەتە هەرێمەوە و فرۆشراون، بەڵام ناتوانرێ ژمارە وەربگرن و تۆمار بکرێن، جگە لەوانەی نرخی ماتۆڕسکیلەکانیان نرخی ژمارەکەیە، ئەو ماتۆڕسکیلانەی خوار مۆدێلی 2023 ژمارە ناکرێن ئەی ئەوان چی لە ماتۆڕسکیلەکان بکەن.

ئەو دوکاندارە باسی لەوەکرد، ئەوان بە شێوەیەکی یاسای کڕین و فرۆشتن ئەنجامدەدەن، ماتۆڕەکانیان دەنگی نزمە ئەو مانتۆڕانەی دەبنە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان زیاتر هەرزەکار  منداڵانن با ئەوانە نەمێنن باشترە، ئێمە بۆ خۆشمان لەو دەنگە بێزارین.

پێداچوونەوە؛ ئەحمەد مستەفا

ماتۆڕسوارەکان ئاگاداربن؛ لەمەودوا لە ترافیک بدەن سزا ...

ماتۆڕسوارەکان ئاگاداربن؛ لەمەودوا لە ترافیک بدەن سزا دەدرێن