بەهۆی گرژیەکانی دوێنێ شەو 

یاریگەکە زیانی زۆرە و 62 کەسیش بریندار بوون

964+

دیلان محەمەد جەزا

بەهۆی گرژییەکانی دوێنێ شەوی نێوان هاندەرانی یانەی نەورۆز و زاخۆ، یاریگەی نەورۆز زیانێکی زۆری ماددی پێکەوتووە و 62 کەسیش بریندار بوون.

پەیامنێری 964 چووەتە یاریگەکە و دیمەنی ئەو کورسییانەی کە شکاون، گرتووە و دەڵێت، یاریگەکە ئێستا داخراوە، بەڵام زیانەکانی زۆرن.

تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 23.4.2025 لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، شەوی رابردوو لە كاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و زاخۆ لە یاریگەی نەورۆز لە خولی ئەستێرەكانی عێراق 62 هاوڵاتی بریندار بوون.

“لەلایەن تیمەكانی فریاكەوتنی خێرا چارەسەری پێویست بۆ 25 بریندار كرا لە شوێنی رووداوەكە لە یاریگەی نەورۆز و 27 برینداریش بە ئەمبوڵانس گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شار و 10 برینداریش لەلایەن كەسوكاریان هێنران بۆ نەخۆشخانە”، تەندروستیی سلێمانی وادەڵێت.

هەر دوێنێ شەویش وەزارەتی ناوخۆ ئاماژی بەوەکرد، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنن و سەردانی شوێنی رووداوەکە دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە بارەی یارییەكەی نەورۆز و ...

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە بارەی یارییەكەی نەورۆز و زاخۆ هاتەدەنگ