"ناو شار و شوێنه گشتییه‌كانیان ناشیرین كردووه"
له سه‌ید سادق چالاكوانێك دوو سكاڵاى یاسایی له دژى به‌شێك له خێزانه قه‌ره‌جه‌كان تۆمار کرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى سه‌یدسادق، چالاكوانێك دوو داواى یاسایی له‌سه‌ر چه‌ند خێزانێك كه ده‌ڵێت “قه‌ره‌جن” تۆماركرد، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانیان به‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى رۆژانه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ناشیرین كردووه، چالاكوانه‌كه ده‌ڵێت “ده‌مه‌وێت سه‌ید سادق هه‌ر به جوانى بمێنێته‌وه”.
شادمیر سدیق، چالاكوانه‌كه‌ى سه‌یدسادق، به 964ـى وت، ئه‌مڕۆ دوو سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه تۆمار كردووه له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی جیاواز كه كاریگه‌رى خراپیان له‌سه‌ر سه‌ید سادق به‌گشتى دروستكردووه.
وتیشی “ساكاڵاى یه‌كه‌میان له پۆلیسی حه‌سار و دووه‌میشیان له ئاسایشی سه‌یدسادق تۆماركراون”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دیارده‌كانى سواڵكردن، به‌كارهێنانى ماده‌ى هۆشبه‌ر، جگه‌ره‌كێشان و خراپ مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ، بابه‌ته‌كانى هه‌ر دوو سكاڵاكه‌ن.
شادمیر ده‌ڵێت، به‌رده‌وامى بوونى ئه‌م دیاردانه له‌ناو شاره‌كه‌ى، كاریگه‌رى خراپی كۆمه‌ڵایه‌تى له‌سه‌ر دانیشتوانه‌كه‌ى به‌تایبه‌تیش منداڵان به‌جێده‌هێڵێت، بۆیه به‌پێویستى زانیوه له‌رێگه‌ى یاساوه ئه‌م دیارده خراپانه له شاره‌كه‌ى بنبڕبكرێت.
هه‌موو ئه‌وانه‌ى چالاكوانه‌كه باسی ده‌كات وه‌كو به‌ڵگه‌ى ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ سكاڵاكانى پێشكه‌شی دادگاى كردووه ، وه‌ك كارئاسانی بۆ سكاڵاكانى و به‌ڵگه‌ى حاشاهه‌ڵنه‌گریش بۆ به‌رده‌مى دادوه‌ر.
شادمیر سدیق، وه‌كو چالاكوانێك ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه خاوه‌نى تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و كێشه‌و گرفته‌كانى قه‌زاكه‌ى و شاره‌زوور بڵاوده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌ڵێت “په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى هاوڵاتیان باشه و به‌شێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى بۆ ساكاڵاكان پێشكه‌شم كردوون، له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بۆم هاتووه”.