مەزڵوم عەبدی چی دەڵێت؟

کوردانی رۆژئاوا کۆنفڕاسن بۆ یەکخستنی هەڵوێستیان بەڕێوەدەبەن

964+
ئەحمەد مستەفا

فەرماندی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” رایگەیاند، رۆژی 26.4.2025 كۆنفرانسی یەكڕیزی هەڵوێستی كورد لە رۆژئاوا رێك دەخەن.

کۆنفڕانسەکە بۆ یەکخستنی هەڵوێستی کوردە.

مەزڵوم عەبدی فەرماندی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات “هەسەدە” لەبارەی کۆنفڕانسەکەوە بە میدیا ناوخۆییەکانی وتووە، بە خۆشحاڵییەوە بە گەلەکەمان رادەگەیەنین کە کۆنفرانسی یەکخستنی هەڵوێستی کورد لە رۆژئاوا بەڕێوەدەبەین.

لەبارەی ئامانجی کۆنفڕانسەکە، عەبدی ئاماژەی بەوەکردووە، یەکگرتوویی کورد پێویستییەکی نیشتمانییە بۆ چارەسەرکردنی پرسی گەلی کورد لە سوریا، هیوادارن هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی نیشتمانی خۆیان جێبەجێ بکەن.

عەبدی سوپاسی ئەو لایەنانە دەکات کە هۆکاربوونی بۆ سەرکەوتنی ئەنجامدانی کۆنفڕانسەکە و وتوویەتی، سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە هاوکار بوون بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوە بكەوێتە سەرپێ و هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنفرانسەکە دەخوازین.

ئەوە لە کاتێکدا، ئێوارەی ئەمڕۆ شاندێکی دیمەشق گەیشتوونەتە بەنداوی تشرین و لەگەڵ هەسەدە لە کۆبوونەوەدان، بە گوێرەی زانیاری میدیا ناوخۆییەکان، هاتنى شاندەکە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی رۆژئاوا و دیمەشقە، کە لەنێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدى واژۆ کراوە.

مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع رێککەوتن

مەزڵوم عەبدى و ئەحمەد شەرع رێککەوتن

رێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی بەهای لیرەی بە...

رێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی بەهای لیرەی بەرزکردەوە