ئۆتۆمبیلێک دەستی بەسەرداگیرا

رەنگی ئۆتۆمبێل مەگۆڕن مەفرەزەی هاتوچۆ بەدواتانەوەیە

964+

ئەحمەد مستەفا

لەسەر دەستكاریكردنی رەنگی ئۆتۆمبێلەکەی، مەفرەزەکانی ناوشاوی هاتوچۆی سلێمانی دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرت، کە سەرجەم لاشەی ئۆتۆمبێلەکەی بە خۆڵی سوور رەنگ کردبوو.

هاتوچۆ لەسەر ئەو کارەی شۆفێرەکە ئاگاداری دەداتە شۆفێران و نایەوێت سەرپێچی ئاوا دووبارە ببێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 22.4.20225، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوەکەیدا، سەرەڕای راگەیاندنی دەست بە سەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکە، داوا لە شۆفێران دەكات خۆیان لەدەستكاریكردنی رەنگی ئۆتۆمبێل بەدوور بگرن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، دەستكاریكردنی رەنگی ئۆتۆمبێل بە دیاردەیەكی دزێ و نایاسایی وەسف کردووە، هەروەها بەڕێوەبەرایەتییەكە داوا لە شۆفێران دەكات خۆیان لەو دیاردەیە بەدوور بگرن و بەپێچەوانەوە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیاندا دەگیرێت.