"کۆمپانیاکەم فەیکە و ئەو بڕە پارەیەم نییە کە وتوومە"
ئاسایشی هەولێر دانپێدانانی توانا سەعید خاوەنی کۆمپانیای توانا ئێف ئێکسی بڵاوکردەوە
964+
شۆڕش قادری
کەمێک لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دانپێدانانی توانا سەعید خاوەنی کۆمپانیای توانا ئێف ئێکسی بڵاوکردەوە و وەک خۆی دەڵێت، کۆمپانیاکەی فەیکە و ئەو بڕە پارەیەی نییە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی کردووە.
پێشتریش ئاسایشى هەولێر بڕیاریدابوو کە مامەڵەکردن بە هەموو جۆرە دراوێکى ئەلیکترۆنى قەدەغە بکرێت و رایگەیاند، کۆمپانیاکانى فۆرێکس و دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە هەرێمى کوردستان و عێراقدا رێگەپێدراو نین.