کامێراى خاڵ بۆ خاڵ لە رێگەى هەولێر بۆ دهۆک
سزا دەدرێن
هاتوچۆى دهۆک بۆ شۆفێران: سایدى دەستەچەپى رێگاکان بەکارمەهێنن
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى دهۆک ئاگادارى شۆفێرانى مینى پاس و کۆستەر و پاسى گەشتیاران دەکات، بەهیچ شێوەیەک سایدى دەستەچەپى رێگاکان بەکارنەهێنن.
ئاگادارییەکەى هاتوچۆى دهۆک بۆ ئەوەیە، ئەو سایدە بۆ بارهەڵگرەکانە، ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لەو سایدە بڕوات هاوشێوەى بارهەڵگر هەژمار دەکرێت.
داواشى کردووە، سایدى ناوەڕاست یان سایدى راست بەکاربهێنن، بەتایبەت لەو رێگایانەى کامێراى (پۆینت تو پۆینت)ـى لێیە.