ساغكردنه‌وه‌ى 964
رووداوى به‌ئاوداچوونی چوار کەسەکە نه له هه‌رێمی كوردستانه و نه هی ئێستاشه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه، سۆشیاڵ میدیاكانى هه‌رێمی كوردستان به دیمه‌نى رووداوێک ته‌ندراوه، كه ده‌رده‌كه‌وێت چوار كه‌س له‌ناو رووبارێكدا ئاو ده‌یانبات و گوایه ئه‌مانه سێ كچ و دایكێكن و به مه‌به‌ستى تۆماركردنى سێڵفییه‌ك چوونه‌ته ناو رووباره‌کەوە.
له زۆربه‌ى سۆشیاڵ میدیاكان، له‌گه‌ڵ ئه‌م دیمه‌نه وا بڵاوكراوه‌ته‌وه، رووداوه‌كه له سنوورى پارێزگاى دهۆک بووبێت، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى 964 به‌داوادچوونى وردى بۆ كرد، ده‌ركه‌وت ئه‌م دیمه‌نه نه هى ئه‌مساڵه و نه له دهۆكیشدا روویداوه و نه ئه‌م چوار كه‌سه‌ش به مه‌به‌ستى تۆماركردنى وێنه‌یه‌كی سێڵفی چوونه‌تە ناو رووباره‌كه‌وە، به‌ڵكو رووداوه‌كه ساڵى پار روویداوه.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كان، كه 964 سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵى رووداوه‌كه‌ى له میدیاكانى توركیا دۆزیوەته‌وه، رووداوه‌كه له رۆژى 22.3.2024 له نێوان دوو گوندى سه‌ر به ناحیه‌ى جه‌یلانپنارى سه‌ر به شارى ئورفاى باکووری کوردستان روویداوه.
سێ ژن و منداڵێک، ویستوویانه له گوندى ئێبو هێمێدێوه بچنه گوندى مستەفا موڵكى، به‌ڵام له‌ناو ئاوى رووباره‌كه گیریان خواردووه و هه‌ر چواریان به‌ئاودا چوون، دواتر به‌هاوكارى هاوڵاتیانى دوو گونده‌كه سێ ژنەكه رزگار ده‌كرێن و منداڵێکی تەمەن 13 ساڵیش به‌ناوى داود كارا بێسەروشوێن بووه.