لەسەر رێگای کەرکوک بۆ پردێ
شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی چارجەر گیانی لەدەست دا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای کەرکوک بۆ پردێ شۆفێرێک گیانی لەدەست دا.
ئەحمەد نەوزاد شایەدحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، رووداوەکە بەدیاریکراوی لە نزیک بازگەی دارەمان لە نێوان کەرکوک بۆ پردێ روویداوە.
رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری چارجەر و بارهەڵگرێک بووە و بە هۆیەوە شۆفێری چارجەرەکە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هاتوچۆی دەرەوەی شاریش لە کەرکوک بە 964ـی وت، هۆکاری رووداوەکە خێرایی لێخوڕینە، کە لە سنووری هەولێرەوە لە چاوی کامێراکانی هاتوچۆ بە خێرایەکی زۆر تێدەپەڕن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن