لەدوای 15 ساڵ

سودانى داوادەکات پێداچوونەوە بە مۆڵەتی کۆمپانیا نەوتییەکان بکرێت

964+

ژووری هەواڵ

محەمەد شیاع سودانى سەرۆکوەزیرانى عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان کۆبووەوە و داواى پێداچوونەوە بە مۆڵەتى رێگەپێدانی کۆمپانیا نەوتییەکان دەکات.

بەگوێرەى راگەیەندراوێکى نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق، محەمەد شیاع سودانى بە ئامادەبوونى وەزیرى نەوت و نوێنەرى چەند وەزارەتێکى پەیوەندیدار کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ نوێنەرى کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان ئەنجامداوە و لە کۆبوونەوەکەدا سودانی جەختی کردووەتەوە کە پێویستە پێداچوونەوە بە مۆڵەتى وەبەرهێنانى کۆمپانیا نەوتییەکان بکرێت، کە 15 ساڵ بەسەر کارکردنیان لە کێڵگە نەوتییەکاندا تێدەپەڕێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کۆمەڵێک دۆسیەى گرنگ کراوە، لەوانە چارەسەرکردنى گازى هاوەڵ کە لەگەڵ نەوت دەسووتێت، چۆنیەتیی گەشەکردنى کەرتى نەوت و سەرۆکوەزیران داواى چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى کردووە، کە لەبەردەم ئەم کەرتەدان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سەرۆکوەزیرانى عێراق جەختیکردووەتەوە هاوبەشیى کۆمپانیاکان و حکومەت هاوبەشییەکى ستراتیجییە و کاری لە پێشینەی حکومەت بۆ زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوتە.

هەروەک باس لەوەکراوە، پێویستە گازى هاوەڵ بە شێوەیەک چارەسەربکرێت، بەکاربهێندرێتەوە لە وێستگەکانى بەرهەمهێنانى وزە و پیشەسازیی پترۆکیمیایی.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە مانگی ئایاری 2024 دا وەزارەتی نەوتی عێراق 27 گرێبەستی لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان واژۆکردووە لە چوارچێوەی گرێبەستی گەڕان و پەرەپێدان و بەرهەمهێنانی نەوتدا، لە خولی پێنجەم و شەشەمی مۆڵەتدان بە كۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەكان.

هەردوو حکومەت و ئەپیکۆر هەناردەی نەوتیان تاوتوێ کردوو...

هەردوو حکومەت و ئەپیکۆر هەناردەی نەوتیان تاوتوێ کردووە