دیمه‌نێكی تیمه ته‌ندروستییه‌كه... وێنه: ته‌ندروستى كۆیه.
دوو رۆژ ده‌مێننه‌وه
تیمێكی ته‌ندروستى كۆیه له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له باشوورى عێراقن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى سنوورى قەزای کۆیە چوونه‌ته باشوورى عێراق، به مه‌به‌ستى یادكردنه‌وه‌ى كه‌سوكاره‌كانیان، کە له سنوورى پارێزگاى سه‌ماوه ئه‌نفال كرابوون، تیمێکی تەندروستییش بۆ پاراستنى ته‌ندروستیان له‌گه‌ڵیاندان.
د. شێروان جه‌لال، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى كۆیه، به 964ـى راگه‌ياند، له دوێنێ ئێواره‌وه تیمێكیان له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان به‌ڕێكه‌وتوون.
وتیشی، به‌پێی ئه‌و پلانه‌ى بۆ ئه‌م سه‌فه‌ره هه‌یانه، كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان ده‌چنه هه‌ردوو شارى به‌غدا و سه‌ماوه، به مه‌به‌ستى ساڵیادى جینۆسایدی ئه‌نفال.
تیمه‌كه، له چوار كارمه‌ندى ته‌ندروستى پێكهاتوون، به ئه‌مبوڵانسێكه‌وه ته‌واوى پێداویستییه ته‌ندروستییان پێیه و چاودێریی ته‌ندروستیى كه‌سوكاره‌كان ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى سنوورى كۆیه، كه چوونه‌ته باشوورى عێراق، بریتیین له سێ پاس و بڕیاره ماوه‌ى دوو رۆژ بمێننه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه كۆیه.