چەندین داهێنانیان کردووە

لە زانکۆی نۆلج پێشانگایەک بۆ خوێندکارانی داهێنەر کرایەوە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

پێشانگایەک بۆ خوێندکارانی داهێنەر لە زانکۆی نۆلج لە هەولێر کرایەوە و تێیدا خوێندکارانی چەند زانکۆیەکی دیکەش بە داهێنانەکانیان بەژداریان کرد.

رێنوار رزگار، خوێندکاری زانکۆی قەڵا و منارەیە، لە بارەی داهێنانەکەی قسەی بۆ کردین و وتی، ” داهێنانەکەی من چاوێلکەیەکە بۆ خزمەتی نابینایان، بە شێوەیەکە ئەگەر لە بەربەستێک یان چاڵێک نزیک ببنەوە لەرێگەی هیدفۆنێکەوە نابیناکە ئاگادار دەکاتەوە، هەروەها دەتوانیت وێنەی خەڵکی تێدا سەیڤ بکەی تاوەکو ئەگەر ئەو کەسە بەرامبەر هات لە رێگەی چاویلکەکەوە ئاگادارت دەکاتەوە کە فڵانە کەس هاتووە.

لە رووی نرخیشەوە، رێنوار وتی، “تێچووی هەر چاویلکەیەک 225 هەزار تا 250 هەزارە، ئەگەر بیشیفرۆشم بە 300 تا 350 هەزار دینار دەیفرۆشم”.

خوێندکاران لە ئێستادا داهێنانی باش و زیرەکانە دەکەن و دەیانەوێت حکومەت هاوکاریان بکات تاوەکو داهێنانەکانیان بەرەوو پێش ببەن و بیخەنە خزمەتی هاوڵاتیان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

له‌سلێمانى خوێندکاران ده‌ڵێن داهێنانمان كردووه‌

له‌سلێمانى خوێندکاران ده‌ڵێن داهێنانمان كردووه‌