داواكاری پێشكەش بكەن

بازرگانانی كوردستان دەتوانن بەشداری پێشانگەی گەشتوگوزاری كەنەدا بكەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ جیهانی گەشت، بازرگانی نێودەوڵەتی و چێژی جیهانی لە وڵاتی كەنەدا بەڕێوەدەچێت، بازرگان و خاوەن كۆمپانیاكانی ئەم بوارانەش لە كوردستان، دەتوانن بەشداریی تێدا بكەن.

سەرچاوەیەك لە ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە 19.4.202، بە 964ی راگەیاند، پێشانگەیەكی نێودەوڵەتی لە شاری تۆرنتۆی كەنەدا بۆ بواری گەشتوگوزاری و بارزگانیی نێودەوڵەتی لە رۆژانی 30 و 31ی مانگی ئایاری داهاتوو بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، بازرگانانی كوردستان دەتوانن بەشداریی بكەن، ئەوانەی كە لە بواری گەشتوگوزار و بازرگانیی نێودەوڵەتی كار دەكەن، بۆ ئەمەش دەتوانن پەیوەندی بە بەشی پەیوەندییەكانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بكەن.

هەروەها سەرچاوەكە ئەوەشی باس كرد، ژووری بازرگانیی هەولێر ئاسانكاری و رێنمایی پێشكەش بەو بازرگانانە دەكات، كە دەیانەوێت بەشداریی پێشانگەكەی كەنەدا بكەن، دواكاتیش بۆ پێشكەشكردنی داواكاریی بەشداریكردم رۆژی 22ی ئەم مانگەیە.

ژووری بازرگانیی هەولێر و بارزگانی كوردستان ناڕەزاییەك...

ژووری بازرگانیی هەولێر و بارزگانی كوردستان ناڕەزاییەكانیان دەگەیەننە سودانی