لە سۆران ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و سێ کەس بەسەختی برینداربوون
یەکێک لە بریندارەکان رەوانەی هەولێر دەکرێت
لە سۆران ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و سێ کەس بەسەختی برینداربوون
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لە سۆران ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و سێ کەس بەسەختی برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر دەکرێت.
رەوەند هاودیانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، “کەمێک لەمەوبەر لەناو قەزای ناوەندی سۆران ئاگر لە ماڵێک کەوتووەتەوە و دوای ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئاگرەکەوە سێ ئەندامی ئەو خێزانە بە سەختی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی سۆران کراون.
رەوەند هاودیانی وتیشی، یەکێک لە بریندارەکان باری تەندروستی ناجێگیرە و پێویستە رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر بکرێت.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری