وەک نەریتی هەفتانە عەلوەی هەولێر پوخت و خاوێن شۆردرا - وێنە: بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر
خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی کارەکەی کردووە
وەک نەریتی هەفتانە عەلوەی هەولێر پوخت و خاوێن شۆردرا
964+
شۆڕش قادری
وەک نەریتی هەفتانە، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر، عەلوەی شارەکەی پاک کردەوە و کوچە و کۆڵانەکانی پوخت و خاوێن شۆرد.
ژیار جەلال بەڕێوەبەری ژینگەپارێژی هەولێر بە 964ـی وت، “بەسەرپەرشتی لیژنەکانمان و لە هەڵمەتێکی فراواندا، شەوی رابردوو گومرگی سەوزە و میوە، پاککرایەوە و شۆردرا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی پاکڕاگرتنی ژینگەی ناو گومرگی سەوزە و میوە ، شوردنی تەواوی کۆڵان و شەقامەکانی عەلوەی کۆنی سەوزە و مێوە، هەموو شەوانی پێنجشەممە بە شۆفڵ و تانکەری ئاو و ئامێرەکانی پاککەرەوە ئەنجام دەدرێت، بە سوود وەرگرتن لەچۆڵبوونی شەقامەکان لەو کاتانەدا.