شێخ جه‌مالى كرپچنه:
به‌فربارینه‌كه‌ى چیاى سه‌رگرمه زیانى به دره‌خته‌كان گه‌یاندووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له چیاى سه‌رگرمه‌ى سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگاو به‌فر باریوه، مه‌ترسی جوتیاران له‌وه بووه به‌فره‌كه شوێنه نزمه‌كان نه‌گرێته‌وه بۆئه‌وه‌ى زیان به‌و كێڵگه كشتوكاڵییانه نه‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مساڵ چاندوویانه، جوتیاره به‌ناوبانگه‌كه‌ى ئه‌م سنووره‌ش دڵخۆشه كه زیانى بۆ به‌رهه‌مه چێندراوه‌كانیان نه‌بووه، به‌ڵام نیگه‌رانه كه به‌شێكى دار و دره‌ختى ئه‌م چیایه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
شێخ جه‌مالى كرپچنه، یه‌كێك له دیارترین جوتیاره نموونه‌یه‌كان كه له گوندى كرپچنه‌ى سه‌نگاو ده‌ژیت، به 964ـى وت، به‌فره‌كه‌ى شه‌وى رابردووى سه‌گرمه زیانى به‌و دار‌و دره‌ختانه گه‌یاندووه كه تازه چرۆیان كردووه.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ى كه به‌فربارینه‌كه‌ى چیاى سه‌رگه‌كه پیشان ده‌دات ده‌رده‌كه‌وێت، چیاكه سپی پۆش بووه.
وتیشی “به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌فر شوێنه نزمه‌كانى نه‌گرتووه‌ته‌وه به‌رهه‌مه چێندراوه‌كانمان وه‌ك گه‌نم، جۆ و ته‌ماته و هتد .. بێ زیان بووه”.