دیمه‌نى كاتى داخستنى پاڵاوگه‌یه‌كى نایاسایی له هه‌ولێر له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه... وێنه: قایمقامیه‌تى هه‌ولێر.
ده‌سته‌ى ژینگه ئاماری نوێى ئاشكرا كرد
73 پاڵاوگه له هه‌ولێر و دهۆك داخراون و زیاتر له 3000 دۆسیه‌ش بۆ سه‌رپێچیكاران كراوه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌ى هه‌رێم ده‌ڵێت، تاوه‌كو ئێستا 73 پاڵاوگه داخراون له‌وانه 60 دانه‌یان له هه‌ولێر و 13 شیان له پارێزگاى دهۆك بووه، باس لە پڕۆژەی رووناکیش ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه حه‌وت هەزار مۆلیدە ده‌كوژێندرێنه‌وه.
ئه‌م زانیاریانه‌ى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه له‌لایه‌ن سەنعان عەبدوڵا، وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16.4.2025 راگه‌یه‌ندرا.
لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، دوو هەزار و 832 مۆڵەتی داوە بە کارگەکان و 25 مۆڵەتی پڕۆژەشی رەتكردوونەتەوە و سێ هەزار و 18 دۆسیە بۆ سەرپێچیکارانی ژینگە کراونەتەوە.
پێنج هەزار و 349 پشکنینیش بۆ پێگە ژینگەییەکان ئەنجامدراوە و 55 هەزار و 883 پشکنین بۆ سەرچاوە ئاوییەکان كراوە، کە ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان دابین دەکەن.
سەنعان عەبدوڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوو هەزار و 278 چالاکیی هۆشیاری ژینگەیی ئەنجام دراون، 134 کەسیش لە پڕۆژەکان وەک چاودێری ژینگەیی دامەزرێنراون، لە کۆی 138 پاڵاوگە 60 یان لە هەولێر و 13 پاڵاوگەش لە دهۆک داخراون.
لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکیشدا، نەمانی مۆلیدە بۆ پاكبوونەوەی ژینگە و كەمبوونەوەی ژاوەژاو به هەنگاوێکی زۆر گرنگى زانیوه، کە زیاتر لە حەوت هەزار مۆلیدە هەڵدەگیرێن، هەروەها نەهێشتنی رسووماتی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی و پێدانی قەرز بە هاوڵاتییان بۆ دانانی سیستمی وزەی خۆر هەنگاوی جدیین، تا قۆناغ بە قۆناغ ژینگەی کوردستان پاک ببێتەوە.