پارێزگاری كەركوك وادەڵێت

لە كەركوك زەوی دابەش دەكرێت و دامەزراندن دەستپێدەكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری کەرکوک رێبوار تەها پێکهێنانی دوو لیژنەی لە شارەكەی راگەیاند، یەکێکیان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر ستافی پەروەردەدا، ئەوی دیکەشیان بۆ ئامادەكردنی ناوی مامۆستایان و کارگێڕان و پاسەوانان، بۆ ئەوەی وەك فەرمانبەری هەمیشەیی دابمەزرێن.

رێبوار تەها بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، ئیدارەی پارێزگا بڕیاری پێکهێنانی دوو لیژنەی داوە، یەکەمیان تایبەتە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر کادیرە پەروەردەییەکان، ئەمەش وەک پێزانینێک بۆ ئەو هەوڵانەی لە پڕۆسەی خوێندندا دەیدەن، هەروەها بە گوێرەی رێنماییەکانی حکومەتی فیدراڵی بۆ پێدانی مافەکانیان بە پەروەردەکاران، لەناویاندا زەوی بۆ نیشتەجێبوون.

ئاماژەی بەوەش کرد، لیژنەی دووەم بەرپرسیارە لە دەستنیشانکردنی ناوی وانەبێژ و کارگێڕ و پاسەوانە خۆبەخشەكان، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ناوەکانیان و دڵنیابوون لە دامەزراندنی هەمیشەیییان.

پارێزگاری كەركوك جەختیشی کردەوە، “ئیدارەی کەرکوک بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی کادیرانی پەروەردەیی و وانەبێژ و پاسەوانان و کارگێڕەكان، تا ئەو کاتەی داوا رەواکانیان جێبەجێ دەکرێت”.

لە کەرکوک فۆڕمی زەوی بۆ هەر چوار بەشەکەی پەروەردە پڕدە...

لە کەرکوک فۆڕمی زەوی بۆ هەر چوار بەشەکەی پەروەردە پڕدەکرێتەوە