وەزیری پەروەردە:
تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی پۆلی 12 لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێن.
لە میانی بەشداریکردنی لە نۆیەمین دیداری سلێمانی، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لەکاتی خۆیدا و رۆژی 1.6.2025 ئەنجام دەدرێن و دواناکەوێت”.
سەبارەت بە موچەی مامۆستایانی گرێبەست و ناڕەزایەتییان لە دواکەوتنی موچەکانیان، ئالان حەمە سەعید وتی، “لەگەڵ وەزارەتی دارایی قسەمان کردووە و بەفەرمی داوامان لێکردوون کە موچەکانیان لەگەڵ مامۆستایانی میلاک دابەش بکات”.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری