لە هەندێک شوێن نمەباران بەردەوام دەبێت

کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

964+

شۆڕش قادری

ئەم دوو رۆژە کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان نمە باران تاوناتاوێک بەردەوام دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 16.4.2025 ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژئاوای هەرێم، پلەی گەرماش سێ بۆ پێنج پلە بەرزدەبێتەوە.

بۆ سبەی پێنجشەممەش، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى نمە بارانێکی کەم هەیە لەسەر هەندێک لە  ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان.

سبەی کەشەکە گەرمتر دەبێت و پلەی گەرما نزیکەی شەش پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی

دهۆک: 14 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 19 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی

سۆران: 16 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

زستان گەڕاوەتەوە و بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی لە زینی وەرتێ...

زستان گەڕاوەتەوە و بەفر ئاستەنگی هاتوچۆی لە زینی وەرتێ دروستکردووە

کەشوهەوای دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە گونجاو و لەبارە

کەشوهەوای دوو رۆژی سەرەتای ساڵی تازە گونجاو و لەبارە