سێ جۆره دار ده‌كوژێت
له باڵه‌كایه‌تى شێرپه‌نجه‌ى دره‌خت سه‌ریهه‌ڵدایەوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناو سروشتى باڵه‌كایه‌تى، چڵوپۆپێكی جیاواز له‌ناو هه‌ندێك دره‌خت دروستبووه و ناویان لێناوه شێرپه‌نجه‌ى دره‌خته‌كان، چونكه به به‌به‌رده‌وامى دره‌خته‌كان به‌ره‌و وشكبوون ده‌بات.
هاوڵاتیانى باڵه‌كایه‌تى به‌و چڵوپۆپانه ده‌ڵێن “ده‌موكانه” به عه‌ره‌بیش ناوى “دبق”ـه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى هه‌ر دره‌ختێك بڕوێت دره‌خته‌كه ه‌لناو ده‌بات.
هونه‌ر كه‌وره‌ته‌یی، فۆتۆكرافه‌رێكی دیارى سۆرانه، چه‌ند دیمه‌نێكی نوێى ده‌موكانه‌ى بۆ ناردووین و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێكی داره‌كانى وشككردووه.
هونه‌ر به 964ـى وت، ئه‌وه له‌سه‌ر ده‌موكانه زانیویه‌تى هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه هه‌بووه و زیاتریش رووبه‌ڕووى داره‌كانى وه‌كو به‌ڕوو و مازوو ده‌بێته‌وه و وشكیان ده‌كات.
وتیشی “له چیاكانى زاگرۆس له دیوى ئێرانه‌وه سالانه ژینگه‌پارێزان خۆبه‌خشانه ئه‌و ده‌موكانه له داره‌كان ده‌بڕن بۆئه‌وه‌ى وشكییان نه‌كات”.
كشتو‌كاڵى قه‌زاى چۆمانیش دووپاتیده‌كاته‌وه كه ئه‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه جگه له داره‌كانى به‌ڕوو و مازوو تووشی دارى “بی”یش ده‌بێت و له‌ناوى ده‌بات.
دڵشاد حسێن ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵ به 964ـى راگه‌یاند، تۆوى ئه‌م ده‌موكانه له‌رێگه‌ى باڵنده‌وه ده‌گوازرێته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش دیار نییه سه‌رچاوه‌ى ئه‌م تۆوه له‌كوێیه یاخود له چ جۆره دارێكه‌وه‌یه.
وتیشی “كاتێك ده‌موكانه له‌سه‌ر قه‌دی داره‌كان شین ده‌بێت له‌سه‌ر حۆراكی داره‌كان ده‌ژیێت وه‌كو مشه‌خۆرێك خه‌رچی حۆراكى داره‌كان هه‌یه ده‌یبات تاوه‌كو وشك ده‌بن”.
به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵ داواده‌كات ساڵانه له‌ژێرچاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دارستان و پاوان دار و دره‌ختى چیاكان له‌م نه‌خۆشییه پاكبكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ى زیاتر له‌وه‌ى هه‌یه ته‌شه‌نه نه‌كات.
به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964 بۆ سه‌رچاوه عه‌ره‌بى و ئینگلیزییه‌كان، ده‌موكانه “دبق” بریتییه له رەگەزێکی رووەکی مشەخۆر و لە بنەماڵەی سەندەلووده، هەمیشە سەوزە و تۆپێک له گه‌ڵا له‌ده‌قى دره‌خته‌كان دروست دەکات کە تیرەکەی نزیکەی 25 تاوه‌كو 60 سانتیمه‌تر دەبێت.
نیشتمانی ره‌سه‌نى ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه له وڵاتى شام، مەغریب، ئیسپانیا و پورتوگاله، ساڵانه‌ش له فەڵەستین له‌سه‌ر به‌شێكی زۆرى دار زه‌یتوونه‌كانى قودس و نابلوس ده‌ڕوێت و له‌ناویان ده‌بات.