ژینگەپارێزان هاوکاری ئەو كەسانەش دەکەن کە تووشی رووداو دەبن

هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی شەقامەکانی تەکیەی کاکەمەند بەڕێوەچوو

964+

محەمەد فاتیح

لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەڵمەتێكی بەرفراوانی شۆردن و پاكکردنەوە لە تەكیەی كاكەمەند دەستیپێكردووە و تیمێكی تایبەتیشیان تەرخان كردووە بۆ پاكردنەوەی شوێنی رووداوەكان و هاوكاریكردنی ئەو كەسانەی تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی بڵاویان كردووەتەوە، هەڵمەتە بەرفراوانەكە لە تەكیەی كاكەمەند بەڕێوەچووە و پێشتر بەرنامەيان بۆیی داناوە و لە ئێستادا دەستيان كردووە بەجێبەجێكردنی و هەڵمەتەكانیشيان زیاتر دەخەنە كاتەكانی شەو بەهۆی قەرەباڵغی و جەنجاڵی ناو بازاڕەكان.

لەم سنوورەدا 294 كرێكاری ژینگەپارێزی، لەكاتژمێر حەوت بۆ 12 كار دەكەن، دوای كاتژمێرێك پشوو تاكو كاتژمێر سێ‌ بەردەوام دەبن.

هەڵمەتەكانيان زیاتر شوردن و پاكردنەوەی ناو بازاڕەكان و ئەو شوێنانەی خاشاكی لێ‌ كۆبووەتەوە، دەگرێتەوە و ئێستا لە تەكیەی كاكەمەند هەڵمەتەكەيان بریتیە لە جادە شۆردن و تابلۆ شۆردن و پاكکردنەوەی جەزرە وەسەتییەكان و چیلكەی دارەكانیش كۆدەكەنەوە.

تیمێكی فریاگوزاریش ئامادەیە بۆ پاكردنەوەی شوێنی رووداوەكان وەك ئاگركەوتنەوە و وەرگەڕان و پێكدادانی ئۆتۆمبێل و هاوكاریكردنى ئەو كەسانەی تووشی رووداوەكان دەبن، هەروەها پاكردنەوەی ئەو شوێنانەی ئاهەنگیان تێدا دەگێڕدرێت.

کارگەیەک دەیەوێت باخچەیەک بۆ تەکیەی کاکەمەند دروست بک�...

کارگەیەک دەیەوێت باخچەیەک بۆ تەکیەی کاکەمەند دروست بکات