رۆژێكی مێژوویی

چەپكەگۆڵی 964 بۆ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

تۆڕی 964 لەگەڵ هەڵەبجە و هەڵەبجییەكان بە بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە لایەن پەرلەمانی عێراقەوە، دڵخۆشە و بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی و چەپكەگوڵی خۆی پێشكەش بە هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان كرد.

لە ئۆفیسی سەرەكیی 964 لە هەولێر، لە لایەن ژووری هەواڵەوە چەپكەگوڵ پێشكەش بە خەڵك و كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە كرا، ئەویش لە رێگەی چاوان خەلیل پێشكەشكاری 964، كە خەڵكی هەڵەبجەیە و چەپكەگوڵەكە دەگەیەنێت.

هەروەها بڕوا مەجید پەیامنێری شارەزوور بە نوێنەرایەتی سەرجەم پەیامنێرانی تۆڕی 964، چەپكەگوڵێكی پێشكەش بە ئەمەل ناجی، پەیامنێری هەڵەبجە كرد و پیرۆزبایی تیمی 964ی گەیاندە تەواوی خەڵكی هەڵەبجە و میدیاكارانی شارەكە.

ئەمڕۆ 14.4.2025 پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی شاری هەڵەبجەی بە كۆی دەنگ پەسند كرد و ئیتر شاری شەهیدان بووە 19مین پارێزگای عێراق و پێشتریش لە ساڵی 2014 لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە هەڵەبجە كرایە چوارەم پارێزگای هەرێمی كوردستان.

سەرۆک كۆماری عێراق: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەنگاوێكی ...

سەرۆک كۆماری عێراق: بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەنگاوێكی مێژووییە