پارەی بۆ تەرخان كرا

کارەکانی دوو سایدی دارەتوو – باغەمرە شەهاب دەستپێدەکاتەوە

+964
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دوای زیاتر لە چوار مانگ وەستانی کارەکانی، دووسایدی نێوان دارەتوو باغەمرە ئەمڕۆ گوژمە یەک ملیار 300 ملیۆن دیناری بۆ خەرجکرا، درێژی شەقامەکە سێ کیلۆمەترە و کارەکانی دەستپێدەکاتەوە.

رەوەند قادر، بەڕێوەبەری شارەوانیی دارەتوو بە 964ی وت، ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕی یەک ملیار و 300 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکە تەرخان کرا و بڕیار وایە لە چەند رۆژی داهاتوودا کارەکانی کۆمپانیاکە دەستپێبکاتەوە”.

باسی لەوەش کرد، پرۆژەکە یەکێک بوو لە دیارییەکانی سەرۆکی حکومەت بۆ ناحیەی دارەتوو، هەزاران خێزان لێی سوودمەند دەبن، جگە لە چەند گوندێكیش.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دووسایدێك لە دارەتوو دروست دەكرێت

دووسایدێك لە دارەتوو دروست دەكرێت