داوای موچەی دووەمیان و دامەزراندن دەکەن
دیسان بژمێرەکانی سلێمانی گردبوونەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ بژمێرەکانی پڕۆسەی سەرژمێری عێراق گردبوونەوە و پاشان دەچنە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی داوای دامەزراندن دەکەن.
کۆڕش لەتیف نوێنەری بژمێرەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمرۆ گردبوونەتەوە و دواتر دەچنە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاماری سلێمانی و داوای دامەزراندن و موچەی مانگی 12 دەکەن.
ئەوان دەڵێن دوو دانە مانگ شەو تا 12ـەی شەو لە دەرگای خەڵکیان داوە و کاریان کردووە کەچی حکومەت دەلێت یەک مانگ کارتان کردووە و یەک موچەی پێداون.
بۆیە ئەو بژمێرانە ئاماژەیان بەوەشکرد، کە بەهیچ شێوەیەک لە حەق و مافی خۆیان خۆشنابن و دەبێت موچەی مانگی 12ـەشیان پێبدەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی