وۆركشۆپی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە هەولێر، فۆتۆ: كۆمسیۆن
بەرپرسانی كۆمسیۆن لەوێبوون
لە هەولێر ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وۆرک شۆپێکی بۆ تاوتوێکردنی خشتەی کاتی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025 لە هەولێر ئەنجام دا.
وۆرکشۆپەکە ئەمڕۆ یەكشەممە 13.4.2025 دەستیپێكرد و بەرپرسی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان، دادوەر عامر موسا حوسێنی و ژمارەیەك لە بەرپرسان و كارگێڕانی كۆمسیۆن ئامادەبوون.
لە وۆرکشۆپەکەدا ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق خرایەڕوو، هەروەها ئەزموونەکانی پێشووی هەڵبژاردن و رێوشوێنەکانی دامەزراوەکە بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتنی هەر رووداوێکی هەڵبژاردن لە عێراق گفتوگۆ كرا.
لە راگەیاندراوی كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكاندا هاتووە، لە وۆرکشۆپەکەدا کە یاریدەدەرانی تەکنیکی لە فەرمانگەکانی هەڵبژاردن ئامادەبوون، رێکارە تەکنیکییەکانی کۆمسیۆن، وەک نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و کاتی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتری و ئاستەنگەکانی بەردەم دابەشکردنیان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان خرایەڕوو.
ئاماژە بەوەش كراوە، باس لە کاتی چاککردنەوەی ئامێرەکانی هەڵبژاردن و رۆڵی تیمەکانی پشتیوانی و چاککردنەوە لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رۆژی هەڵبژاردندا کرا.
“لە بەشێکی تری وۆرکشۆپەکە باس لە بابەتە کارگێڕییەکان کرا، وەک پێکهاتەی ستافی سەنتەری تۆمارکردن، دەوامی کارمەندانی ناوەندەکانی دەنگدان لە رۆژانی پشووی فەرمیدا، بۆ ئەوەی رێگە بە هەموو دەنگدەران بدرێت ناوی خۆیان تۆمار بکەن و کارتی بایۆمەتری وەربگرن، هەروەها تاقیکردنەوەی کامێرای ئامێری پشتڕاستکردنەوەی ئەلیکترۆنی و وێنەی بایۆمەتری ئەنجامدرا”، لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە.
بڕیارە رۆژی 11.11.2025 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، كە كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی دەكات.
لقی هەولێری كۆمیسۆنی هەڵبژاردن ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتیان بڵاودەكاتەوە
كۆمسیۆن
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن:
پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان بڕۆن كارتی دەنگدان وەربگرنەوە
رۆژی 3.10.2025
هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكات
هەڵبژاردنی ئەمساڵی عێراق
21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 كەس دەنگ دەدەن
بەپێی یاسایە
كۆمیسیۆن 28 كاندیدی دیكەی دوورخستەوە
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن