كه‌مى بارانبارین هۆكاره
جوتیارانی پردێ و باشته‌په ده‌ڵێن ئه‌مساڵ ره‌نجمان به‌خه‌سار چووه
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
بەهۆی کەمی بارانبارینی ئەمساڵ جوتیاران ده‌ڵێن زەرەرمەند ده‌بین، ئەوانەشی زەویەکانیان ئاو نەداوە، دەغڵ و دانەکەیان تەنیا لە هەندێک شوێن ئاژەڵ سودی لێدەبینێت، جوتیارێك ده‌ڵێت، له‌هه‌ر 10 دۆنمێك زیاتر له دوو ملیۆن دینار زه‌ره ده‌كات.
مەولوود سەرمەند، جوتیارێکی سنوری ناحیه‌ى پردێیە بە 964ـی وت، ئەوان زیاتر لە 20 دۆنم زەویان هەیە و ساڵانە ئەگەر هاتوو رێژەی باران بارین کەم بێت بە ئاودانی دەستکرد ئاودەدەن، بۆ ئەوەی رەنج بەخەسار نەبن.
وتیشی “لە رێگای ئاودانی بیرەوە ئەو کارە دەیکەن، لە هەر شەش رۆژ جارێک ماوەی 24 کاتژمێر ئاودانی بۆ دەکە”.
ساڵح عومەریش جوتیارێکى دیكه به‌ڵام ئه‌و له‌سنوروى باشتەپەیه بە 964ـی وت” ئه‌مساڵ ئاودانیان بۆ زەویه‌کانیان نەکردووە، چونكه رەنج بە خەسار بوونه و لە هەر 10 دۆنمێک نزیکەی دوو ملیۆن و نیو دیناریان زەرەر ده‌كه‌ن.
باسی لەوەشکرد،” لە هەندێک شوێن بۆ ئاژەڵان سوودی لێدەبینن، بەڵام لە هەندێک شوێن بەهۆی کەمی باران و وشکی ناوچەکە بۆ ئاژەڵیش سوودی نیە چونكه ئه‌وه‌نده به‌رز نه‌ببوه بەر دەمی ئاژەڵ بکەوێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن