ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان - وێنە: AFP
لە پاریس
سبەی ماکرۆن و بارزانی یەکدی دەبینن؛ تاوتوێی دۆخەکە دەکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
ئه‌مڕۆ 13.4.2025، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى، به سه‌ردانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر بانگهێشتى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێل ماكرۆن، ده‌گاته پاريس.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، به‌پێى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه، سبه‌ى دووشه‌ممه هه‌ردوو سه‌رۆک، نێچيرڤان بارزانى و ئيمانوێل ماكرۆن له كۆشكى ئیليزێ، په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و دوايين پێشهاته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه.
پێشتر، کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، لە پاریس پێشوازی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات و ژمارەیەک بابەتی پەیوەست بە هەولێر، بەغدا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دەکەن.