ئاسایش و پێشمەرگە
لە ناوچەى زینانە ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر تیرۆریستان ئەنجامدرا
964+
وریا فەتاح
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بە هاوبەشى لەگەڵ پێشمەرگە و هێزەکانى هاوپەریمانان، کێوماڵی ناوچەکانی زینانە و دەوروبەریان کرد.
ئاسایشى سلێمانى بڵاوى کردەوە، رۆژى 12.4.2025، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە و کۆماندۆی کوردستان، بەمەبەستی کێوماڵکردنی سنوورەکە و خاپوورکردنی مۆڵگەکانی گروپی تیرۆریستی داعش لەناوچەی زینانە و دەوروبەری ئۆپراسیۆنێک. ئەنجامدرا.
ئاسایش هیچ زانیارییەکى دیکەى لەبارەى ئۆپەراسیۆنەکەوە نەخستووەتەڕوو، تەنیا ئەوە نەبێت کە بۆ خاپوورکردنى مۆڵگەى گروپە تیرۆریستییەکان.