چوارەم سەردان بۆ هەولێر

سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كەمێک لەمەوبەر فڕۆكەكەی سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لە لایەن سەرۆک وەزیرانی كوردستان پێشوازی لێکرا.

ئەمڕۆ شەممە 12.4.2025 و بە دیاریكراوی كەمێك لەمەوبەر، سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی گەیشتە هەولێر و لە لایەن سەرۆک وەزیرانی كوردستان مەسرور بارزانی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر پێشوازی كرا.

بە پێی لێدوانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم پێشەوا هەورامانی بۆ 964، هاتنی سودانی بۆ هەولێر، بۆ گفتوگۆكردنە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان لە بارەی كێشەكانی نێوان هەردوولا، كە بەشێكیان پێویستیان بە گفتۆگۆی زیاتر هەیە و بەشێكیشیان هەنگاوی باشیان بەرەو چارەسەر بڕیوە.

ئەمە چوارەم سەردانی سودانییە بۆ هەولێر لەوەتەی بووەتە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

وتەبێژی حكومەت بۆ 964: ئەمڕۆ سودانی سەردانی هەولێر دەكات

وتەبێژی حكومەت بۆ 964: ئەمڕۆ سودانی سەردانی هەولێر دەكات