لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری سنە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا - وێنە: ئیرنا
لەناو شاری سنە
لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس گیانیان لەدەست دا
964+
شۆڕش قادری
لەناو شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان تانکەرێک لە چوار کەس دەدات و وەردەگەڕێ، جگە لەو چوار کەسە، شۆفێری تانکەرەکەش گیانی لەدەست دا.
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لە زاری حەمید رەزا عەبدولمەلەکی بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سنە بڵاویکردووەتەوە، “لە بلواری رۆژهەڵاتی شاری سنە و لە سێ ریانی مەریوان، تانکەرێک خۆی بە چوار کەسدا کێشاوە کە بۆ گەشت هاتوونەتە ناوچەکە و لەپاڵ ئۆتۆمبێلێکدا وەستاون و دواتر تانکەرەکە وەرگەڕاوە”.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە رووداوەکەدا ئەو چوار کەسە و شۆفێری تانکەرەکەش گیانیان لەدەستداوە.
عەبدولمەلەکی هۆکاری رووداوەکەی بۆ نەمانی ستۆپی تانکەرەکە گەڕاندووەتەوە و داوایشی لە هاوڵاتیانی سنە کردووە، بۆ پاراستنی گیانی خۆیان لە نزیک رێگا سەرەکییەکان گەشت و سەیران نەکەن و دانەنیشن.