دەنگ و رۆح و برینی دیاری قەرەداغی بڵاوکرایەوە

“برینی من برینی تۆشە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دیاری قەرەداغی برینی من و تۆ و هەموو مرۆڤێکی کوردی بڵاوکردەوە و دەڵێت، گۆرانیەکە دەنگ و رۆح و برینی دیارییە.

ماوەی دوو ساڵە دیاری قەرەداغی کار بۆ بەرهەمێکی نوێ دەکات بەناوی “برینی من” دواجار ئەم ئێوارەیە بڵاویکردەوە و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، برینی برینی تۆ و هەموو تاکێکی کوردە، گوریسێکی دورودرێژە و برینێکی ئاسان نییە و مێژووی هەیە لەگەڵمان، ئەم گۆرانیە دەنگ و رۆح و برینی دیارییە و بەشێوە و ستایلێکی جیاواز لە کارەکانی ترم.

دەربارەی مانەوەی کارەکانی لە بیر و هۆشی خەڵک و هەوادارانی بۆ چەندین ساڵ وتی، هەر کارێک بە خۆشەویستییەوە بیکەیت، واتە لە خۆت خۆشتربووێت، بێگومان بۆ چەندین ساڵ دەمێنێتەوە.

پێداچوونەوە:پەری ساڵح

دیاری قەرەداغی دوای دابڕانێکی زۆر گەڕایەوە سەر ستەیج

دیاری قەرەداغی دوای دابڕانێکی زۆر گەڕایەوە سەر ستەیج