گرافیک؛ 964+
قوتابییه و په‌روه‌رده‌ش ستایشی كرد
منداڵه ده‌ستپاكه‌كه‌ى مێرگه‌سۆر چوار ملیۆن دیناره دۆزراوەکەی گه‌ڕانده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى مێرگه‌سۆر منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵان كه قوتابییه، به‌رێكه‌وت له‌سه‌ر رێگاى گه‌ڕانه‌وه‌ى له قوتابخانه بۆ ماڵه‌وه عه‌لاگه‌یه‌كی ره‌ش ده‌بینێت له‌سه‌ر رێگاكه‌ى كه‌وتووه، كه ده‌بینێت چوار ملیۆن دینارى تێدایه و ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى، په‌روه‌رده‌ى سۆرانیش سوپاس و ستایشی ئه‌م قوتابییه‌ى ده‌كات.
قوتابییەکه، ناوی محەمەد سەروەر عەبدولرەحمان، پۆلی شەشەمی بنەڕەتییە لە قوتابخانەی ئەشکەوتوانی بنەڕەتی تێکەڵاو لە سنووری قەزای مێرگەسۆر.
ئەحمەد حەمەدەمین قادر، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران به 964ـى راگەیاند، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران پێشوازی لەو قوتابیه‌و و بەڕێوەبەری قوتابخانەكه‌شی کردووه.
وتیشی “جگه له سوپاس و پێ‌زانین دیاری تایبەتی خۆی پێشکەش بە محەمەد كه وه‌كو قوتابییه‌كى ده‌ستپاك و خاوه‌ن ئەو رەوشته‌ى هه‌یه‌تى بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئیداره‌ى قوتابخانه‌كه‌ى له دۆزینه‌وه‌ى چوار ملیۆن دیناره‌كه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، قوتابییه‌كه هه‌م ماڵى و هه‌میش قوتابخانه‌کەى له‌و شوێنه‌وه نزیك بوو كه پاره‌كه‌ى لێ دۆزیبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌و راسته‌وخۆ دواى دۆزینه‌وه پاره‌كه ده‌باته لاى ده‌سته‌ى كارگێڕى قوتابخانه‌كه‌ی و ئه‌وانیش دەستبەجێ لە رێگای په‌یوه‌ندییه‌كانیانه‌وه پاره‌كه‌یان بۆ خاوەنەکەی گەڕاندەوە.