بە فەرمانێکی سادە

لەڕێی ژیری دەستکردەوە روخساری خۆت لە تەمەنی 100 ساڵیدا ببینە

964+

مستەفا نەهرۆ

ماوەیەکە دەستکاری وێنە لەڕێی مۆدێڵەکانی ژیری دەستکردەوە بووەتە ترێند و خەڵکی وێنەکانیان دەدەن بە ژیری دەستکرد تا بە پێی حەز و داواکارییەکانیان بۆیان دەستکاری بکات.

بە پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد و پرۆسێسکردنی وێنە لەڕێی مۆدێڵەکان، ئێستا دەتوانین بەشێوەیەکی واقیعی گۆڕانکارییەکان ببینین کە بە ژیری دەستکرد دەکرێت، ئەم تەکنەلۆژیایە نەک هەر سەرنجڕاکێش و خۆشە، بەڵکو بەکارهێنانی جۆراوجۆری هەیە و ئەوەی بیری لێدەکەیتەوە و خەیاڵی بۆ دەکەیت ئەو تەکنەلۆژیایە بۆت ئەنجام دەدات.

تائێستا بیرت لەوە کردووەتەوە کە شێوەی رووخسارت چۆنە لە تەمەنی 100 ساڵیدا؟، پێویست ناکات چاوەڕێ بکەیت تا ئەوکاتە، ئێستا دەتوانیت بە پێدانی فەرمانێکی سادە بە ژیری دەستکردی ChatGPT وێنەی خۆت ببینیت لەهەر تەمەنێکدا کە داوای لێبکەیت.

بۆ بینینی وێنەکەت لە هەر تەمەنێک کە خۆت دەتەوێت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:

  •  ماڵپەڕی ChatGPT بکەرەوە و خۆت تۆمار بکە
  • پاشان پەنجە بدە لە ئایکۆنی (+) و ئەو وێنەیەی کە دەتەوێت هەڵیبژێرە
  •  دوای هەڵبژاردنی وێنەکە لە بەشی (Ask anything) بنووسە ( Make the person in the photo look 100 years older) و ئایکۆنی ناردن دابگرە

لەدوای پرۆسێسکردنی وێنەکە و جێبەجێکردنی فەرمانەکە، ژیری دەستکرد وێنەکەت پێدەدات.

دەتوانیت خۆت ببینیت لە هەر تەمەنێک کە بتەوێت، تەنیا پێویستە ژمارە 100 لە نووسینەکەی کە لەسەرە دامانناوە بگۆریت بۆ ئەو ژمارەیەی خۆت دەتەوێت، بۆ نموونە ئەگەر بتەوێت خۆت ببینیت لە 20 ساڵیدا ئەوا دەنووسیت ( Make the person in the photo look 20 years older).

گرنگی ژیری دەستکرد بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان بە سیمنار دە...

گرنگی ژیری دەستکرد بۆ زانکۆ و پەیمانگاکان بە سیمنار دەخرێتەڕوو

"ژیری دەستکرد بە تەواوی فێر زمانی کوردی نەبووە"