دیمەنى بارانبارین
لە کەرکوک و هەڵەبجەش هیچ نەباریوە
چۆمان زۆرترین بارانى لێ باریوە
964+
وریا فەتاح
کەشناسیى هەرێم، بڕى بارانبارینى 24 کاتژمێرى رابردووى بڵاوکردەوە، زۆرترین بارانیش لە ناوچەکانى هەولێر و دهۆک بووە.
وەک ئەوەى کەشناسى خستوویەتییەڕوو، لەسەر ئاستى پارێزگاى هەولێر، زۆرترین باران لە چۆمان بووە بە 24.4 ملیمەتر و دواتریش لە رواندز بە 18.4 ملیمەتر.
لەسەر ئاستى پارێزگاى سلێمانى، قەزاى رانیە بە 3.3 ملیمەتر زۆرترین بارانى لێ باریوە.
لە دهۆکیش زۆرترین بڕى باران لە بجیل بووە بە 7.5 ملیمەتر.
لە هەریەک لە پارێزگاى کەرکوک و هەڵەبجە و سنوورى گەرمیان، هیچ بارانێک نەباریوە.
سەیرى ئەم خشتەیە بکە بۆ زانینى رێژەى بارانبارینى ناوچەکانى هەرێم: