سفتاحیان لێ نەکرد
دوو کەس بە تۆمەتى دزیکردن دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى دهۆک، دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند کە باى حەوت هەزار دۆلار کەلوپەلیان دزى بوو.
هێمن سلێمان، وتەبێژى پۆلیسى پارێزگاى دهۆک رایگەیاند، پۆلیسى نەهێشتنى تاوان لە ناحیەى فەیدیێ، دوو تۆمەتبارى دەستگیرکرد کە باى حەوت هەزار دۆلار کەلوپەلیان دزیبوو.
وەک ئەوەى هێمن سلێمان باسى دەکات، تۆمەتبارەکان سفتاحیان لە دزییەکەیان نەکردووە، چونکە دواى کەمتر لە 24 کاتژمێر لە دزییەکە، دەستگیرکراون و ئەو کەلوپەلانەشیان پێوە گیراوە کە دزیویانە.
نەک هەر ئەوە، پۆلیس ئەو ئۆتۆمبێلەشى پێوە گرتوون کە دزییەکەیان پێى کردووە.
لەئیستادا، هەردوو تۆمەتبار بەپێى مادەى مادەى 443 لە یاساى سزادانى عێراقى، راگیراون.
ناحیەى فەیدیێ دەکەوێتە سنوورى قەزاى سێمێڵ لە پارێزگاى دهۆک.