نوسراو دەداتە حکومەت

کشتوکاڵی سۆران داوای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی تەرزەبارینەکە دەکات

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سۆران لە رێگەی راپۆرتێکەوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ داوای قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانە دەکات کە بەهۆی تەرزەبارینەکەی چەند رۆژی رابردوو زیانیان بەرکەوتووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 7.4.2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی سۆران رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتی چارەسەرکردن و بەرزکردنەوەی راپۆرتێک بۆ وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەوێشەوە بۆ حکومەتی ناوەند کە تیایدا داوای قەرەبوو دەکرێت بۆ زیانلێکەوتووانی قەیرانی ئەم دواییەی تەزرە کە بەر خەڵکی سنووری سۆران کەوتووە.

کۆبوونەوەکە لەنێوان ژووری بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکان بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ژووری قەیرانەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هاوشان لەگەڵ نوێنەرەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران و شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاو و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سۆران و بەڕێوبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سۆران لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سۆران و بەرێوەچووە.

کشتوکاڵی سۆران راشیگەیاند، هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی رووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەکان کرا بە شێوەیەکی گشتی و قەیرانەکانی وشکەساڵی بە تایبەتی،هەروەها باس لە دابەشکاریی قەیرانەکان کرا (قەیرانە سروشتییەکان و قەیرانە دەستکردەکان).

تەرزەبارینەکەی هەفتەی رابردووی سۆران هەر بە شکانی سەری هاوڵاتیان و جامی ئۆتۆمبێلەکان نەوەستایەوە و بەشێک لە جوتیاران و باخەوانانی ناوچەکەشی رەنج بەخەسار کرد.

دوکاندارێکی دارەسووتاوەکە دەستگیر کرا و تەرزەش جوتیار...

دوکاندارێکی دارەسووتاوەکە دەستگیر کرا و تەرزەش جوتیارانی سۆرانی رەنج بەخەسار کرد