دیمەنی چەند دارێکی بڕاو ... وێنە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر.
"گوایه خاوێنیان ده‌كاته‌وه"
له گوندێكی هیران كه‌سێك ده‌یان دارى سه‌ربڕ كردووه و ده‌ستگیركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ى هیران، كه‌سێك ده‌ستگیركراوه، ده‌یان دارى سه‌ربڕكردووه، پۆلیس ده‌ڵێت، كه‌سه‌كه به قسه‌ى خۆى نیه‌تى خراپ نه‌بووه و به مه‌به‌ستى خاوێنكردنه‌وه‌ى داره‌كان ئه‌م كاره‌ى كردووه، به‌ڵام زیانى پێگه‌یاندوون، بۆیه ده‌ستگیركراوه.
ئه‌وه‌ى روویداوه له گوندى لاسه بووه ئه‌و دارانه‌ى سه‌ربڕیش كراون له جۆرى به‌ڕوون.
عه‌قید محسین محه‌مه‌د ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌رى بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى شه‌قڵاوه به 964ـى راگه‌یاند، دواى پێزانینیان به‌م رووداوه مه‌فره‌زه‌یان ناردووه و ده‌ركه‌وتووه كه ده‌یان دار سه‌ربڕكراون و به‌شێكیشیان به‌ته‌واوى بڕدراون.
وتیشی “ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ستگیركراوه به‌قسه‌ى خۆى ساڵانه دار به‌ڕووه‌كانى گونده‌كه‌ى خاوێن ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ كردوویه‌تى زیان گه‌یاندنه به داره‌كان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، دواى ده‌ستگیركردنى سه‌رپێچیكاره‌كه، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخست و خستیانه به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى شه‌قڵاوه و ئه‌ویش بڕیارى راگرتنى دا.