سەر بە بەغدان

سبەی موچەی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە سلێمانی دابەشدەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

سبەی سێشەممە، لە بانکی مەڵکەندی پارێزگای سلێمانی دەستدەکرێت بە دابەشکردنی موچەی ئەو کەسانەی کە ناویان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 7.4.2025، سەرچاوەیەک لە بانکی مەڵکەندی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سبەی موچەی ئەو کەسانە دەدرێت کە دەستەبەری کۆمەڵایەتییان هەیە و موچەکانیان سەر بە بەغدایە.

بانکی مەڵکەندی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ئەو کەسانەی لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون دەتوانن سبەی سەردانی بانکەکە بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان.

زۆربەی ئەو کەسانەی کە سودمەند دەبن لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی کرێکارن و بەگوێرەی ئاماری حکومەت ژمارەیان زیاتر لە 144 هەزار کەسە.

مامۆستایانی کەرکوک داوا دەکەن موچەکانیان زیادبکرێت

مامۆستایانی کەرکوک داوا دەکەن موچەکانیان زیادبکرێت