دیمەنێکی مۆلیدەیەک. وێنە:964
لەنێوان هەشت هەزار و 250 بۆ نۆ هەزار و 250 دینارە
نرخی ئەمپیری کارەبای مۆلیدە لە سلێمانی دیاریکرا
964+
ژێوار خدر
کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەکانی سلێمانی نرخی کرێی مۆلیدەی ئەم مانگەیان دیاری کرد و بۆ هەر ئەمپێرێک نرخەکەی لەنێوان هەشت هەزار و 250 بۆ نۆ هەزار و 250 دینارە.
کۆمەڵەکە لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، بۆ دیاریکردنی نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی سێ و دانانی بەرنامە بۆ ئیش پێکردنی مۆلیدە بۆ مانگی چوار کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ قایمقامی سلێمانی، لێپرسروای ئاسایشی ئابووری، جێگری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و سەرۆک و جێگری کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلیەکان رێکخست، بڕیارماندا نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی سێ لە نێوان هەشت هەزار و 250 بۆ نۆ هەزار و 250 دینار بێت.
دەشڵێت، بەرنامەی ئیش پێکردنی مۆلیدە بۆ مانگی چوار لە کاتژمیر 12:00ـی نیوەڕۆ بۆ کاتژمێر 1:00ـی شەو، بەیانیانیش لە کاتژمێر 6:30 خولەکەوە بۆ کاتژمێر 8:00 دەبێت.
