کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال:

لەیادی ئەنفالدا داوا دەکرێت دەروازەی گوندەكانی گەرمیان دیواربەند بكرێت

964+

محەمەد فاتیح

كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال جەخت لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروست كردنی دیواربەند لە دەروازەی گوندەكانی گەرمیان دەكاتەوە، داواشدەكات لە دەروازەی هەر گوندێكدا دیواربەندێك دروست بكرێت و بە ئەندازەی ژمارەی شەهیدەكان نەمام بچێنرێت.

كۆمەڵەكە دەڵێت، پێویستە لە دەروازەی هەر گوندێكدا دیواربەندێك دروست بكرێت و ناوی شەهیدانی ئەنفال و شەهیدانی سەنگەری گوندەكە بنوسرێت، هەروەها بە ئەندازەی ژمارەی شەهیدەكانی هەر گوندێك بە دروشمی لە فرمێسكەوە بۆ هیوا نەمام بچێنرێت.

لە پەیڕەوی ناوخۆ و بەرنامەی كاری كۆمەڵەكدا هاتووە، “دروستكردنی دیواربەند لە دێهاتەكان و لەم قۆناغەشدا لە گەرمیان بە خزمەت و گرنگ دەزانین بۆ پرسی ئەنفال و لە ساڵیادی 37 ساڵەی تاوانی ئەنفالدا جەخت دەكەینەوە لە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژە پێشنیارەمان كە ساڵی رابردوو لە 24.4.2024 لە راگەیەندراوێكدا بوونی دیواربەندمان لە دەروازەی گوندەكانی گەرمیان بە پێویست زانیوە.”

تاوانی ئەنفال یەكێكە لە تاوانە كۆمەڵكوژییەكان دژ بە گەلی كورد، كە لە ساڵی 1988 لەلایەن رژێمی پێشووی بەعسەوە ئەنجامدرا و لە دەرئەنجامی ئەو تاوانەدا 182 هەزار هاوڵاتی كوردی بێ‌ تاوان گیانیان لەدەستدا و نزیكەی پێنج هەزار گوندیش وێرانكران.

35٪ـی کارەکانی دروستکردنی رێگای مەزارگەی ئەنفالکراوان ...

35٪ـی کارەکانی دروستکردنی رێگای مەزارگەی ئەنفالکراوان لە گەرمیان تەواو بووە