"لەگەڵ کولتووری گەلەکەمان ناگونجێت"

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق داوای قەدەغەکردنی تیکتۆک دەکات

964+

ژووری هەواڵ

وەزیرى گواستنەوەی عێراق دەیەوێت تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک لە وڵاتەکەدا قەدەغە بکرێت و دەڵێت، بۆ ئەو مەبەستە داواکارییەکی فەرمییان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە.

هیام یاسری، وەزیرى گواستنەوەی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لەسەر داواکاری و خواستی زۆرێک لە خێزانە عێراقییەکان، داواکارییەکی فەرمییان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کردووە، بۆ قەدەغەکردنی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک.

بە وتەی وەزیری گواستنەوەی عێراق، “ئەو تۆڕە بابەتگەلێکی زۆری تیادایە لەگەڵ کولتووری گەلی عێراق و خێزانەکانماندا ناگونجێت”.

هیام یاسری جەختیلەوەکردووەتەوە، “تەنیا ئێمە لەو بوارەدا خاوەن بڕیارنین، بەڵکو چاوەڕوانی وەڵامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەین و ئەگەر بڕیار لەسەر قەدەغەکردنی تۆڕەکە بدەن، دەستبەجێ جێبەجێی دەکەین”

لە سۆران دوو تۆمەتبار لەسەر خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمە...

لە سۆران دوو تۆمەتبار لەسەر خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیر کران