هەواڵەکان
بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی سووتا و زیان و هۆكارەكەشی نادیارن
964+
ژووری هەواڵ
ئەم بەیانییە جارێكی دیكە هەواڵی سووتانی بازاڕەكان لە كوردستان، برینی خەڵك و كاسبكارانی كولاندەوە، دوای ئەوەی بازاڕی دارەسووتاوەكەی سلێمانی سووتا و زیانێكی زۆر بەر كاسبكارانی بازاڕەكە كەوت.
ئاگرەکەى بازاڕى دارەسووتاوەکە کۆنتڕۆڵ کرا
قایمقامی سلێمانی: با چاوەڕوانی لێكۆڵینەوە لە هۆکاری سووتانی بازاڕی دارەسووتاوەکە بكەین
دوای نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە سنوورى ئیدارەى سۆران، تەرزەیەك باریوە هێندە گەورە و بەهێز بوو، سەری زەلامی شكاندووە، زیانى زۆریشى بۆ ئۆتۆمبێلەکان و رەز و باخى جوتیاران هەبووە.
تەرزەبارینەکە سەرشکانى تێکەوت
گەشتوگوزار دەرگای خێری بەڕووی ناوچەی گەرمیان كردووەتەوە و ئەم جەژن و نەورۆزە گەشتیاری زۆر روویان لە گەرمیان كردووە، قایمقامى دەربەندیخانیش رایدەگەیەنێت، رۆژانە نزیکەى 50 هەزار گەشتیار سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى دەربەندیخان دەکەن.
رۆژنە 50 هەزار گەشتیار سەردانى ناوچە گەشتیارییەکانى دەربەندیخان دەکەن
تۆڕی 964 هەر لە خۆیەوە گرنگی بە هەواڵی كوچە و كۆڵانەكان نادات و دەبێت كارێك بكات شوێنی خۆی بگرێت، ئەوەتا دوای ئەوەی هەواڵی شكانی بۆرییەکی هەشت ئینجى ئاوی خواردنەوەی ماڵانی لە شارەزوور بڵاوكردەوە، كە بەهۆیەوە چەند گەڕەکێک بێ ئاوبوون، ئەمڕۆ فەرمانگەى ئاوى شارەزوو بەخۆكەوتن و بە زووترین کات کێشەکەیان چارەسەر كرد.