ژنێک لە رووباری تەنکاتور
گەشتیارێک لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە ئاودا خنکا
964+
ژووری هەواڵ
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بۆ 964 وتی، ئەمڕۆ گەشتیارێک لە سنووری قەزای مێرگەسۆر لە ئاودا خنکا و تیمەكانیان ئێستا خەریكی دۆزینەوەی تەرمەكەین.
نوێکرایەوە 11:30
بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، کەمێک بەر لە ئێستا ئاگادار کراونەتەوە لە حاڵەتێکی خنکان لە سنوری قەزای مێرگەسۆر.
رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە 964ـی راگەیاند، بەگوێرەی ئەو پەیوەندییەی کە لە رووداوکە ئاگاداریکردوونەتەوە، خنکاوەکە تەمەنی 27 ساڵە و ئافرەتە، لەگەڵ خێزانەکەی بە مەبەستی گەشت چوونەتە ناوچەکە.
زانیارییەکان لەبارەی ناسنامە و تەمەنی خنکاوەکە فەرمی نین و رووداوەکە لە رووباری تەنکاتور نزیک شانەدەر روویداوە.
بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، “تیمەکانی رزگارکردن لە بەشی پۆلیسی بەرگری شارستانی قەزای مێرگەسۆر و چەند تیمێکی تری بنکەکانمان دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە”.
وتەبێژی بەرگریی شارستانی سۆران بە 964ـی وت، لە ئەمساڵدا ئەمە یەکەم حاڵەتی خنکانە لە سنووری ئیدارەی سۆران.