برینی دووانیان سەختە
لە دوو رووداوی هاتوچۆدا لە زاخۆ هەشت کەس برینداربوون
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ بەهۆی گەشت و سەیرانی هاوڵاتیان جادە و رێگاکان قەرەباڵغ و جەنجاڵ بوون و چەندین رووداوی هاتوچۆش روویاندا، لە زاخۆش لە دوو رووداوی هاتوچۆدا هەشت کەس برینداربوون کە برینی دوو کەسیان سەختە.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی زاخۆ، کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 4.4.2025 لەسەر رێگای سەرەکیی تاوکێ، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری BMW وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە دوو کەس بە سەختی برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، رووداوەکە بەهۆی خێراییەوە بووە و شۆفێرەکە کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە، جگە لە برینداربوونی ئەو دوو کەسە، زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلکەکە کەوتووە.
چەند خولەکێک دواتر و لە کاتژمێر 7:45 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، هەر بەهۆی خێراییەوە، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری پیکاب دێر لەسەر رێگای باجیکا لە رێگاکەی لایدا و لە ئەنجامدا شەش کەس برینداربوون، زیانیش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت.