کەوى راوکراو لە سنوورى هەڵەبجە
هەڵەبجە
لەسەر کوشتنى چوار کەو سێ راوچى دەستگیرکران
964+
وریا فەتاح
لە کاتێکدا ئەمڕۆ خەڵک لە گەشت و سەیران بوون، سێ راوچى فرسەتیان لێهێناوە و چوار کەویان کوشتووە، بەڵام پۆلیسى دارستان نەیهێشت لەسەریانەوە بچێت و دەستگیرى کردن.
پۆلیسى دارستان و ژینگەى هەڵەبجە بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ 4.4.2025، بنکەى پۆلیسى دارستان و ژینگەى بیارە بە هاوکارى ئاسایش، توانیا بازگەیەکى هاوبەش دابنێن بۆ راوچیان و لە سنوورى ناحیەى بیارە سێ سەرپێچیکار دەستگیر بکەن.
وەک باسى دەکات، ئەو راوچیانە لە سنوورى شاخى رەنگین راویان کردبوو و دوو کەوى لە قەفەز و تاپڕێک و 22 فیشەک و چوار کەوى کوژراو و سێ جیهازى بێ سیمیان پێوە گیراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە فەرمانى دادوەرى لێکۆڵینەوەى هەڵەبجە، دەستبەسەرکراون و راگیراون.