تەیف سامى ناڕازییە

“ئەمساڵیش موچەى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان هاوتاى بەغدا ناکرێت”

964+

وریا فەتاح

سەرەڕاى ئەوەى زۆربەى موچەخۆران و خانەنشینانى هەرێم موچەکانیان هاوتاى بەغدا کراوە، بەڵام موچەى کەمئەندامان ئەمساڵیش هاوتا ناکرێت.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم، لەبارەى هاوتاکردنى موچەى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانى هەرێم بە 964ـى وت،”لە بەغداش موچەى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان زیاد نەکراوە، راستە یاساکە دەرچووە بۆ زیادکردنى موچەکانیان، بەڵام نەچووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە”.

دەشڵێت: وەزیرى دارایى عێراق، ئامادەنییە تەرخانى داراییان بۆ بکات، چونکە دەڵێت یاساکە بەبێ پرسکردن بە وەزارەتى دارایى دەرکراوە، پێویست بوو یاساکە پێش پەسەندکردنى تەرخانکردنى دارایى بۆ کرابا و رەزامەندى وەزارەتى دارایى عێراق وەربگیرایە.

لە بەغدا موچەى کەمئەندامان لە 125 هەزارەوە دەستپێدەکات، زۆرترین موچە 175 هەزارە، بەڵام لە هەرێم ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەى موچەى فەرمانبەریان هەیە 100 هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەشى موچەیان نییە، 150 هەزار دینار وەردەگرن

وتەبێژى وەزارەتى کار جەخت دەکاتەوە، ئەمساڵیش موچەى کەمئەندامانى هەرێم هاوتاى بەغدا ناکرێت، چونکە لە بودجەى 2025 تەرخانى دارایى بۆ نەکراوە.

رۆژى 15.4.2024،  پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر پڕۆژەی هەمواری یەکەمی یاسای خاوەن پێداویستی تایبەتەکان موچەکەیان لە 170 هەزار دینارەوە بوو بە 250 هەزار دینار، بەڵام وا ساڵێک تێدەپەڕێت، تائێستا نەخراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

زیادکردنى موچەى خاوەن پێداویتسییە تایبەتەکانى عێراق ه...

زیادکردنى موچەى خاوەن پێداویتسییە تایبەتەکانى عێراق هەرێم دەگرێتەوە