گروپێكی گه‌شتیارى عێراق بۆ هاوڵاتیان:
“له جیاتى گه‌شتكردن بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه وه‌رنه هه‌رێمی كوردستان”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گروپێكی گه‌شتیارى عێراق بۆ له چۆمانه‌وه داوا له هاوڵاتیانى پارێزگاكانى عێراق ده‌كات له جیاتى گه‌شت بۆ وڵاتانى ده‌ره‌وه بكه‌ن، وه‌رنه كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گەشتوگوزارى چۆمان گرته‌ڤیدیۆیه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت گروپێكی گه‌شتیاری ناوەڕاست و خواروی عێراقن لە سێیەم رۆژی جەژنی رەمەزان کەمپینگ و شەومانەوەیان لە ناو سروشتی باڵەکایەتی بەشێوەی گروپ، ئه‌نجامداوه.
ئه‌ندامێكی گروپه‌كه كه كچێكه ده‌ڵێت “ئێمه له چۆمانین له‌ناو سروشتێكی زۆر جوانین، ئه‌مه یه‌كێك له گروپه‌كانه كه هه‌شته‌مین جاره سه‌ردانى ئێره ده‌كه‌ین، چونكه كه‌شوهه‌واو سروشته‌كه‌ى زۆر جوانه و كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ین، سروشتى ئه‌م شوێنه بۆ خێزانه‌كان بۆ هاوكارێیه‌كانمان گونجاوه و ئه‌مه‌ش گروپه‌كه‌مانه”.
ئه‌ندامێكی دیكه گروپه‌كه‌ش ده‌ڵێت، به‌رده‌وام سه‌ردانى چۆمان ده‌كه‌ن چونكه ده‌ڵێت “شوێنێكی زۆر جوانه بۆ گه‌شتیاری و خه‌ڵكه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شتوگوزار و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانیش هاوكارمانن و ئه‌وه‌ى بمانه‌وێت بۆمان دابین ده‌كه‌ن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، باشترین شت بۆ ئه‌وانه‌ى كه ده‌یانه‌وێت گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ى عێراق بكه‌ن، پێیان ده‌ڵێین سه‌ردانى چۆمان بكه‌ن، چونكه ناو وڵاتى خۆمانه و دواجار ئێمه هه‌موومان یه‌ك وڵاتمان هه‌یه و تێیدا ده‌ژین، بۆیه داواكارم له هه‌موولایه‌ك سه‌ردانى هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.