لە سنووری ئامێدی

بەهۆی نەخۆشیەکەوە 100مەڕ و بزنی پرۆژەیەکی کومەڵگەی  هێتوت مردار بوونەتەوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

نەخۆشیەک لە ناو مەڕ و بزنی پرۆژەیەکی ئاژەڵداریی کومەڵگەی هێتوت لە ناحیەی دێرەلوک بڵاوبووەتەوە و 100مەڕ و بزن مردار بوونەتەوە، خاوەنی پرۆژەیەکی ئاژەڵداریش دەڵێت، بەبەهای زیاتر لە 150وەرقە زیانی مادی پێ گەیشتووە.

نزیکەی دوو هەفتەیە لەسنووری ناحیەی دێرەلوک لە کومەڵگەی هێتوت جۆرە نەخۆشیەک لەناو مەڕو بزنەکانی گوند بڵاوبوونەتەوە و زیانی گەیاندووە.

شڤان سەلاح، خاوەنی پرۆژەیەکی ئاژەڵداری بە 964ـی وت، چەند هەفتەیەکە جۆرە نەخۆشیەک وەکو ڤایروسێکی وەرزی لەناو مەڕ و بزنەکانم بڵاوبووتەوە، سەرەتا بە هاوکاری پزیشکێکی ڤێرتێرنەری چارەسەریان پێدراوە، بەڵام هیچ سوودی نەبووە و تائێستا 100 مەڕ و بزن مرداربوونەتەوە و ژمارەیەیش نەخۆشن.

وتیشی، نزیکەی 150وەرەقە زیانی پێ گەیشتووە و داوا لەلایەنی پەیوەندیدار دەکەن چارەسەریەک بۆ نەخۆشیەکە بدۆزرێتەوە.

زۆربەی دانیشتووانی کومەڵگەی هێتوت مەڕ و بزن و مانگا بەخێو دەکەن و پشت بە ئاژەڵداری و کشتوکاڵ دەبەستن، کۆمەڵگاکە دەکەوێتە  ناحیەی دێرەلوک لە قەزای ئامێدی .

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لەوەڕگایەک بە پاشماوە پیس کراوە و زیانی بە خاوەن ماڵات...

لەوەڕگایەک بە پاشماوە پیس کراوە و زیانی بە خاوەن ماڵاتەکانی دۆڵەبی گەیاندووە